هونه‌رمه‌ندی ناوداری دنیا، موعین ئه‌سفه‌هانی نوێترین به‌رهه‌می خۆی به شێوه‌ى كلیپ، به‌ناوی"خونه‌ی ئاره‌زوو"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتووب بڵاو كرده‌وه.
له‌ماوه‌ی ته‌نیا پێنج ڕۆژ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ئێسته 175,513 هه‌زار جار بینراوه، ئه‌مه‌یش به به‌راورد به كار و سه‌نگى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به كه‌مترین بینه‌ر سه‌یر كراوه، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ڕانه‌گه‌یاندنى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دێت له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه.
موعین ئه‌سفه‌هانی به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی ئێران و فارس داده‌نرێت و هه‌وادارێكی زۆری له سه‌رانسه‌ری دنیا هه‌یه، له ساڵی 1951 له‌دایكبووه، یه‌كێكه له كۆنترین ئاوازدانه‌ره‌كانی گۆرانی فارسی له سه‌رده‌می خۆیی و له ئێسته‌شدا.
له ساڵی 1980 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "یه‌كێكم خۆش ده‌وێ" بڵاو كرده‌وه، به‌م ئه‌لبوومه‌ش توانی خۆی به خه‌ڵكی ئێران بناسێنێت، له ساڵی 1981 ئێرانی جێ هێشتووه و له لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له دوای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران له لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.