بریاره سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و عێراق یه‌كه‌مین دیداری دهۆك بۆ رۆشنبیری به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك له گه‌له‌ری دهۆك به‌رێوه بچێت.
ئاواز نهێلی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كه‌م دیداری دهۆك بۆ رۆشنبیری له‌لایه‌ن ده‌زگای "هواجسی" له گه‌له‌ری دهۆك به‌رێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م دوا خرا.
زیاتر گوتی، " دیداره‌كه سبه‌ی سه‌عات 11ی به‌یانی له گه‌له‌ری دهۆك به‌رێوه ده‌چێت و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری دهۆك و عێراق به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 100 شێوه‌كارن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و شێوه‌كارانه به به‌رهه‌مه‌كانى خۆیان به‌شدارى له‌و دیداره‌دا ده‌كه‌ن، هاوكات "وشه" وێنه‌ى ئاماده‌كارى ئه‌و چالاكییه‌ى سبه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری