گۆرانیبێژی لاو نەوید زەردی، وه‌ك له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتتاگرام ڕاى گه‌یاندووه، به‌نیازه بەمزووانە کلیپێکی نوێ بەناوی "کەس" بڵاو بكاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانییاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، کلیپە نوێیەکەی نەوید زەردی هۆنراوەی شاعیری ناسراو ڕەنج سەنگاویە و ئاوازی نه‌وید زه‌ردى خۆیەتی، بڕیارە به‌یانى 13ى كانوونى یه‌كه‌م، لە لاپەڕەی فەرمی خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە و پێشکەشی هەوادارانی بکات.
نەوید زەردی، جگه له‌و به‌رهه‌مه‌ى نوێترین كارى ئێسته خه‌ریكى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م كۆنسێرتى هونه‌رى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى له كه‌نه‌دا، كه ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوانى ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێ ده‌كرێت.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خوێندنی دیبلۆمی هەر لەوێ تەواو کردووە، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).