زۆر خواردنی خوێ كێشەی دڵیشت بۆ دروست دەكات

:: PM:07:51:12/12/2018 ‌

توێژینەوەیەكی فنلەندایی ئاماژە دەكات كە پێڕەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی دەوڵەمەند بە خوێ، مەترسی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و لەرزینی گوێچكۆڵەی دڵ زیاتر دەكات.

توێژینەوەكە كە 716 پیاو و ژنی گرتەوە لە ناوەراستی تەمەنیان لە فنلەندا كە بۆ ماوەی 19 ساڵ چاودێری ئەوان كراوە، لەو كاتەدا 74 لە بەشدارانی توێژینەوەكە تووشی لەرزینی گوێچكۆڵەی دڵیان بوونەتەوە و ئەوانەی رێژەی زیاتری خوێیان خواردووە، تێكڕایەكی زیاتری ئەو لەرزینەیان هەیە بە بەراورد بەوانەی بڕێكی كەمتریان خواردووە. 

توێژینەوەكە زیاتر دەڵێت، دوای حسێبكردنی چەندان هۆكاری مەترسیداری تر و دابەشبوونی چەوری لە لەشدا و فشاری خوێن و جگەرەكێشان، تێبینی ئەوە كرا كە بەكارهێنانی خوێ بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە هۆكارەكانی تر پێوەندیدارە بەو حاڵەتەوە.

بۆیە توێژینەوەكە یەكەم بەڵگە دەخاتە روو بەوەی خوێ مەترسی تووشبوون بە لەرزۆكی گوێچكۆڵەی دڵ زیاتر دەكات، بەوەیش ئەو حاڵەتەیش دەخرێتە سەر مەترسییەكانی تری زۆر خواردنی خوێ بۆ سەر تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن وەك بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل