به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمی كوردستان 15 حزب مۆڵه‌تیی فه‌رمیان نییه و چوار حزبى نوێیش داوای مۆڵه‌تیان كردووه.
هه‌ڵۆ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی یاسایی ژماره 17ی ساڵی 1993ی په‌رله‌مانی كوردستان كه باس له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حزبه‌كان ده‌كات پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوێك داوای مۆڵه بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ژماره‌یان 50 كه‌س زیاتر بێت و ته‌مه‌نیان له 25 ساڵ به سه‌ره‌وه بێت.
زیاتر گوتى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا 500 لایه‌نگری هه‌ر لایه‌نێكى داواكراو بۆ مۆڵه‌ت ده‌بێت واژووى هه‌بێت و ته‌مه‌نیان له 18 كه‌س كه‌متر نه‌بێت، هاوكات سزای شه‌ره‌ف و خیانه‌تی نیشتمانی نه‌درابن و ئامانجى كارى حزب یان كۆمه‌ڵه‌كه‌یش ڕوون بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاشكراى كرد، له هه‌رێمی كوردستان 36 حزب مۆڵه‌تیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه ژماره‌یان 15 حزبه كه به‌پێی ڕێنوێنى وه‌زاره‌ت ناوی هیچ لایه‌نێك ئاشكرا ناكرێ، هاوكات چوار لایه‌نیش داواى مۆڵه‌تیان كردووه و هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى كوردستان پێویسته ئه‌و حزبانه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان هه‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی