گۆرانیبێژ شێرکۆ تاڵیب دوای دابڕانێکی زۆر له هونهر، له پێگهى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام، ڕاى گهیاندووه، كه نوێترین گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاو دەکاتەوە.
شێرکۆ تاڵیب ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری نییە و کەمتر لە شاشەکانی ڕاگەیاندنەوە دەردەکەوێت، بهپێى زانییارییهكانى "وشه" گۆرانییە نوێیهکەی شێرکۆ تاڵیب، هۆنراوەی کامەران موکرییە و دانا ئیسماعیل کاری موزیکی بۆ کردووە، ئاوازی شیرۆكۆ تاڵیب خۆیەتی، هەردی عومەر کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام داوه و لە وڵاتی سوید وێنەی گیراوە.
شێرکۆ تاڵیب یەکێکە لە گۆرانیبیژە دیارەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.