له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی چواره‌می وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری تایبه‌ت به داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی بڵاو كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕاپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه به پشتبه‌ستن به سه‌رنجى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای (Deloitte) و (Ernst & Young) به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به هه‌موو پرۆسه و به‌شه‌كانییه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه وه‌ك به‌شێك له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وردبینی، ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وردبینی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له باره‌ی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه ناوخۆییه‌كان.
هه‌روه‌ك ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئێسته له هه‌وڵى به‌رده‌وامى ڕاهێنانانن به وربینانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو سوود له وردبینى و زانیارییه‌كانى نه‌وت و گازى كوردستان وه‌ربگرن.