چۆن بە زووترین كات چەوری ژەمێكی قوڕس دەسووتێنیت؟

:: PM:08:30:12/12/2018 ‌

رەنگە هەندێك كەس وا بزانن كە خواردنی ژەمێكی چەور و قوڕس لەكاتی پێڕەوكردنی ریجیم ببێتە هۆی تێكدانی سیستەمەكە، بەڵام چەند رێگەیەك هەن كە یارمەتیت دەدەن بۆ سووتاندنی چەوری كە خواردووتە بە شێوەیەكی خێرا كە كار نەكاتە سەر ریجیمەكەت.

لە خوارەوە شەش رێگە باس كراوە كە دەتوانیت یەكێك یان زیاتریان بەكار بێنیت بۆ خۆرزگاركردن لە كاریگەری ئەو ژەمە چەورانەی خواردووتە و هێشتنەوەی لەشت بە رێكوپێكی و تەندروست، وەك ماڵپەڕی "توب ویب" بڵاوی كردەوە.

یەكەم/ خواردنەوەی ئاو، ئاسانترین رێگەیە كە یارمەتی لەش دەدات بۆ سووتاندنی چەوری و رزگاركردنی لە ژەهرەكان، تۆ پێویستە رۆژانە بەلای كەمی شەشە-هەشت كووپ ئاو بخۆیتەوە. دەشتوانیت چەند قاشێك لیمۆ بخەیتە ناو ئاوەكە كە یارمەتی سووتاندنی زیاتری كالۆری دەدات.

دووەم/ خواردنی میوە، بەتایبەتی ئەو میوانەی كە بە ریشاڵ دەوڵەمەندن و یارمەتی مژینی چەوری دەدەن وەك سێو و پرتەقاڵ، كە هاوكات هەست بە تێربوون دەكەیت، ئەوە بە هەمان شێوە سەوزەكانیش دەگرێتەوە.

سێیەم/ ریجیمێكی سەختی رۆژێك، سەرەڕای ئەوەی ریجیمی سەخت ناتەندروستە، بەڵام پێڕەوكردنی بۆ یەك یان دوو رۆژ زیانی بۆ لەش نابێت، هەروەها دەتوانیت ئەو دوو رۆژە واز لە خواردنی كاربۆهیدرات و شەكر بێنیت و تەنیا میوە و سەوزە بخۆیت، جیا لە شیری بێچەوری  یان ماست. 

چوارەم/ گیای سووتێنەر بۆ چەوری، لە دوای ژەمی چەور دەتوانیت شەربەتی ئەو گیایانە بخۆیتەوە كە چەوری لەناو دەبەن، وەك چای سەوز و زەنجەبیل و دارچین لەگەڵ شەربەتی لیمۆ.

پێنجەم/ وەرزش، دوای تێپەڕبوونی سێ سەعات بەسەر خواردنی ژەمە چەورەكە دەست بە وەرزش بكە كە دەبێتە هۆی گرژبوونی گەدە، مەرجیش نییە وەرزشی قورس بكەیت، دەتوانیت رۆیشتن راكردن لە نیو سەعات تا سەعاتێك ئەنجام بدەیت.

شەشەم/ زوو نوستن، زوو چوونە سەر جێگە بۆ نووستن رەنگە یارمەتی سووتاندنی چەوری بدات كە سووتانی چەوری لەكاتی نوستن روو دەدات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل