كادرێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕه‌خنه له شاندى حزبه‌كه‌یان ده‌گرێ به‌وه‌ى پێش ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكى تر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كى ڕوونیان پێ نییه، هه‌روه‌ك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌ندامى شانده‌كانى یه‌كێتى له‌ناو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نى تر یه‌كتر ده‌بینن و سڵاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌ید كادرى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌ى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى بڵاو كردووه‌ته‌وه كاتێك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دوو ئه‌ندامى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى سڵاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌و نووسیویه‌تى، "له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی شاندى یه‌كێتی سڵاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ته‌نیا یه‌ك مانا هه‌ڵده‌گرێت كه هیچ به‌رنامه و پلانێك له‌م حزبه‌ی ئێمه‌دا نییه".
له‌به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا ڕه‌خنه‌ى زیاترى له حزبه‌كه‌ى گرتووه و ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌بوو پێشتر شانده‌كه‌ى یه‌كێتى یه‌كتر ببینن بۆ یه‌كخستنی قسه‌كانیان.
له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه بافڵ تاڵه‌بانى و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له دوورى یه‌كتر له سه‌ر مێزى گفتوگۆ سڵاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن كادیره‌كه‌ى یه‌كێتیش ده‌ڵێت، له دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ماوه تا ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌م ساڵح هێنرایه‌وه ناو یه‌كێتى، ئه‌رسه‌لان بایزم نه‌بینیووه له كۆبونه‌وه و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له دواى كۆچیی دواى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى ئه‌و حزبه كێشه‌كانى زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند و له‌و كاته‌یشه‌وه تا ئێسته چه‌ندان باڵ له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا هه‌ن كه دیارترینیان باڵى ده‌ستڕۆیشتوون كه پێكهاتوون له بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى.