سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ڕاى گه‌یاند، پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له ساڵی 2020 ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان كراوه و بودجه‌یشی بۆ ته‌رخان كراوه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و عێراق له چوار مانگی ڕابردوو سێ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه تایبه‌تن به دانیشتووان بۆ باسكردنی پرسی سه‌رژمێری گشتی له عێراق بۆ ساڵی 2020.
ڕوونیشى كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق له رێی لیژنه‌یه‌كى باڵاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجامداوه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی سه‌رژمێری گشتی، پێش كۆتایی هاتنی ساڵیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن و دوا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه عێراق ده‌یه‌وێت له رێی ئه‌لكترۆنی پڕۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت و له بودجه‌ی ساڵی داهاتوویش 65 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه ته‌رخان كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش هه‌وڵى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رژمێرى گشتى ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند بارودۆخێكى سیاسیی پڕۆسه‌كه دوا خراوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم