ئه‌گه‌ر زیپكه‌ت هه‌یه، زۆر رێ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى وه‌ك ده‌رمان و كرێم، به‌ڵام ئه‌م چاره‌سه‌رانه به‌هێز و كاریگه‌رى لاوه‌كى له‌سه‌ر له‌ش و ئه‌ندامه‌كان دروست ده‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به‌كاربهێنرێت، بۆیه باشتر وایه سوود له چاره‌سه‌رى سروشتى وه‌ربگیردرێت بۆ رزگاربوون له زیپكه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند رێیه‌كى ئاسانن كه چاره‌سه‌رى جێى برین و زیپكه ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: ئالۆڤێرا، ماده‌یه‌كى لینجى رووه‌كییه ڤیتامینى تواوهیى تێدایه كه ده‌توانێت جێگایى برین كه‌م بكاته‌وه و پێست چاك بكاته‌وه له زیپكه، هیچ زیانێك به‌پێست ناگه‌یه‌نێت زیاتر له ده‌رمانخانه و كۆگاكاندا به‌شێوه‌ى له‌قوتونراو ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام باشتر وایه راسته‌خۆ له‌گه‌ڵاى ئالۆڤێراوه ده‌ربهێنرێت به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌سه‌ر پێستتدا بڵاوى بكه‌ره‌وه و دوایى نیو سه‌عات بیشۆ.
دووه‌م: سۆده، یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ى كه له ماڵێكدا هه‌یه جێگایى برین چاك ده‌كاته‌وه، سۆده له بیكاربۆناتى سۆدیۆمى تێدایه، رێگه له وشكبوونه‌وه‌ى پێست ده‌گرێت، به‌ساده‌ى كه‌مێك ئاو دوو كه‌وچك سۆده تێكه‌ڵ بكه تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌ك پاشان بۆ پێستت به‌كارى بهێنه وه‌ك ماسكێك بۆ ماوه‌ى سێ خولهك به‌جێى بهێڵه دواتر به ئاوى شیله‌تێن بیشۆ و شێداركه‌ره‌وه به‌كاربهێنه.
سێیه‌م: زه‌یتى گوێز هیند، یه‌كێكى تر له‌و پێكهاته سروشتیانه زه‌یتى گوێز هینده و شێداركهرهوهیهكى سروشتیه تایبه‌تمه‌ندى چاكبوونه‌وه‌ى هه‌یه، چاره‌كى كه‌وچكێك زه‌یتى گوێز هیند بخه‌ره سه‌ر ده‌ستت پاشان پێستى ده‌موچاوتى پێ بشێله.
چواره‌م: خه‌یار، خه‌یار تایبه‌تمه‌ندى وشككردنه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ڤیتامین و كانزایى گرنگى تێدایه وه‌ك ڤیتامین سى و مه‌گنیسیۆم. به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى ئه‌م پێكهاته خۆراكییانه له‌سه‌ر پێست ده‌توانێت جێگایى برین و زیپكه چاك بكاته‌وه. ده‌توانیت راسته‌خۆ خه‌یار بۆ پێستت به‌كاربهێنیت ئه‌ویش به‌شێوه‌ى بازنه‌ى ته‌نك ببره و له‌سه‌ر پێستت دایبنێ به‌تایبه‌تى ئه‌و شوێوهى زیپكه‌ى هه‌یه بۆ ماوه‌ى 30 خولهك دواتر به‌ئاوى سارد پێستت بشۆ.
پێنجه‌م: هه‌نگوین، به‌كارهێنانى هه‌نگوین زۆر ساده‌یه ته‌نیا كه‌مێك هه‌نگوین بخه‌ره سه‌ر پێستت و دواتر ده‌موچاوتى پێ بشێله بۆ ماوه‌ى 30 خولهك به‌جێى بهێڵه یان ده‌توانیت كه‌وچكێكى چا دارچینى بۆ دوو كه‌وچك هه‌نگوین زیاد بكه به‌م شێوه‌یه كونیله‌كان پاك ده‌كاته‌وه و بۆ هه‌مو كه‌سێك گونجاوه به‌كاربهێنرێت ده‌توانیت هه‌موو رۆژێك به‌كاریبهێنیت.