گۆڤاری "فۆربس" كه ساڵانه لیستێك به‌ناوی ئه‌و ئه‌ستێرانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترینن و هاوكات زۆرترین پاره بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵه‌كانیان له فیلمه سینه‌ماییه‌كان وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌مساڵ لیسته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له‌ناو 10 كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه كه له سه‌رووی لیسته‌كه‌دان، ناوی ئه‌كته‌ری ناوداری بۆڵیوود "شارۆخان"ی تێدا نییه.
پێگه‌ی "
هایماگ" كه له هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندانی بۆڵیوود بڵاو كراوه‌ته‌وه، ساڵی پار ناوی شارۆخان دووه‌م ناو بووه له‌ناو لیسته‌كه‌دا، كه‌چی ئه‌مساڵ له‌ناو 10 ناوه ده‌وڵه‌مه‌نده، ناوی ئه‌وی تێدا نییه و چووه‌ته پله‌ی 13. بۆیه شارۆخان له‌وباره‌یه‌وه دڵخۆشیی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
له‌وباره‌یه‌وه شارۆخان بۆ رۆژنامه‌ی "khaleej tiymes" گوتوویه‌تی، من ماوه‌ی سێ یان چوار رۆژه زانیومانه كه ناوی من له‌و لیسته نه‌ماوه و پله‌كه‌م دابه‌زیوه‌ته 13، كه‌چی له تویته‌ردا جه‌ماوه‌رم زۆر زیادی كردووه، بۆیه به‌وه‌یان زۆر دڵخۆشم.
شارۆخان زیاتر گوتوویه‌تی، ئێسته كه خه‌ریكی كاركردنم له فیلمی "زیرۆ"، پێم خۆشه بۆ ئه‌و فیلمه جه‌ماوه‌ره‌كه‌م زیاد ببێت و زۆرترین خه‌ڵك بیبینن. بۆیه ده‌وڵه‌مه‌ندیی پاره، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی جه‌ماوه‌ر دڵخۆشم ناكات، من پێویستیم به جه‌ماوه‌ره نه‌ك پاره.
شارۆخ تاج محه‌مه‌دخان له ساڵی 1965 له شاری نیودلهیی هیند له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بووه كه باوكی خاوه‌نی كارگه‌ی رۆن بووه و دایكیشی پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له كۆتای هه‌شتاكاندا هاتووه‌ته بواری هونه‌ر و وه‌ك ئه‌كته‌ر له دراماكانی ته‌له‌ڤزیۆندا ده‌ركه‌وتووه. دوای مردنی باوك و دایكی، چووه‌ته شاری بۆمبای و له یه‌كه‌مین فیلمی به‌ناوی DIL AASHNA HAI، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما ده‌ركه‌وت.
دواتر شارۆخان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆڵیوود بووه خۆشه‌ویستی خه‌ڵك كه تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمه، به‌ڵام فیلمه‌كانی "Idiot” و"Raju Ban Gaya Gentleman” و"Baazigar” و"Anjaam” و"Kuch Kuch Hota Hai” و"Devdas” و"My Name Is Khan” و"Love Breakups Zindagi” له فیلمه ناوداره‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ن.