پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كه‌سی
قۆشمه‌دا هه‌میشه جیاوازه، هه‌ندێك كه‌س حه‌ز ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی قۆشمه بێت و هه‌ندێك كه‌سیش حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام ڕژد بێت.
كاریگه‌رییه‌كانی گاڵته‌كردن له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا:
توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌ریی قۆشمه‌چی له‌سه‌ر كه‌سی به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دا، بۆیان ده‌ركه‌وت كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێوه‌ندی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌یه.
بۆیان ده‌ركه‌وت، پێكه‌نین و گاڵته‌كردنی به‌رده‌وام، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی پێوه‌ندی و زۆربوونی ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی لای دوو كه‌سه‌كه، واشیان لێ ده‌كات له‌یه‌كتر ڕازی بن و هه‌ست به ئارامیی لای یه‌كتر بكه‌ن، په‌ستانی خوێنیان نۆرماڵ ده‌بێت و له دوودڵی ڕزگاریان ده‌كات، له هه‌مووشی گرنگ تر تووڕه‌ییان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سووده‌كانی پێكه‌نین و گاڵته‌كردن:
زانایان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام گاڵته ده‌كه‌ن و گاڵته‌چین، لای لایه‌نی به‌رانبه‌ر زۆر سه‌رنجڕاكێش و جێی هه‌ڵبژاردنن، له پێوه‌ندی سۆزداریشدا زۆر له‌یه‌كتر ڕازی ده‌بن.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه چێژ له پێكه‌نین و گاڵته‌كردن نابینن، به‌رده‌وام ناڕازین و هه‌ست به كه‌موكورت ده‌كه‌ن، زاناكان ده‌ڵێن ئه‌م دۆخه كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر سه‌رجێی كردنیان هه‌یه.