له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه، سۆڤین ساڵح به پۆستێك دركاندوویهتی كه ڕاستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات، له ئێسته‌شه‌وه باسی له‌وه كردووه كه كاره‌كه‌ی نه‌گونجاوه به‌ڵام ناچاره بڵاوی بكاته‌وه.
سۆڤین پێشكه‌شكار، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كاری پێشكه‌شكاریی كرد و ماوه‌یه‌كه بێ ده‌نگ ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕێكلام بۆ بڕانده‌كان ده‌كات، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڕیاری ئاشكراكردنی هه‌ندێ نهێنی دا.
له پۆسته‌كه‌یدا سۆڤین ده‌ڵێ: "ببوورن بۆ ئه‌و شتانه‌ی پۆستی ده‌كه‌م، له‌وانه‌یه له من نه‌وه‌شێته‌وه و پێتان سه‌یر بێت، به‌ڵام هه‌ندێك ڕاستی هه‌یه كه قه‌ت ون نابێت..".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوابه‌دوای ئه‌و پۆسته‌ی سۆڤین، هه‌رایه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن ههوادارانییهوه دروست كراوه، به‌شێكی زۆریان پێیان وایه كه ئه‌و شته‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، پێوه‌ندی به جیابوونه‌وه و ناپاكییه‌كه‌ی زانستی هاوسه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام سۆڤین هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه و باسی نه‌كردووه بۆچی ئه‌م كاره ده‌كات.
سۆڤین ساڵح له‌دایكبووی ساڵی 1994ه و خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، تا ئێسته به‌شداری له چه‌ندان ڕێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كردووه.