ئەفسەرێكی باڵای هاتوچۆ بەڕووداوێك گیانی لە دەست دا

:: PM:01:16:13/12/2018 ‌
ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بەپلەی عەمید، دوای كەوتنی لەسەر پەیژە، بەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد كە زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی هەبووە بۆ شاری هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی كانوونی یەكەم، نەقیب خەسرۆ عەزیز ئەفسەر لە هاتوچۆی گشتی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، عەمیدی هاتوچۆ(دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانی) بەڕووداوێكی نەخوازراو كۆچی دوایی كرد لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ.


ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ گوتی، عەمید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانی دواین پلەی بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بووە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، دوێنێ چوارشەم لە ڕووداوێكی نەخوازراو لەسەر پەیژە بەردەبێتەوە بەهۆیەوە بەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

دیاری ئیبراهیم زیاتر لە 40 ساڵە خزمەتی شاری هەولێری كردووە و یەكێك بووە لەو ئەفسەرانەی هەمیشە لەلایەن هاووڵاتییانەوە ناسراو بوو.



وشە - رامیار جەواد