كردنەوەی زانكۆیەك تایبەت بە بازاڕ لە كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت

:: PM:01:17:13/12/2018 ‌
زانكۆیەكی بیانی لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێنشیاری كردنەوەی زانكۆیەكی تایبەت بە بازاڕ و كێشەكانی بازاڕ دەخرێتە بەردەمی و ئەوانیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاشكرای كردووە، دوێنێ‌ شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی سی ئەی ئێس ئێسیان ‎كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە چۆنیەتیی دامەزراندنی زانكۆیەكی پێشكەوتووی هاوبەش كرد لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و زانكۆكە.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان باسی لە گرینگی كردنەوەی زانكۆیەكی پێشكەوتوو كرد كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆڵی هەبێت لە دامەزراندنی كە بتوانێ دەستنیشانی كێشە ئابوورییەكان و پێداویستییەكانی بازاڕ بكات.

هاوكات دێرك نێتیزچێر سەرۆكی زانكۆی سی ئەی ئێس ئێس هەموو ئامادەیەكی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن لە رووی میتۆد و راهێنان، بۆیە وەك بیرۆكە كاری لەسەر دەكرێت و لە قۆناغی داهاتوو گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەكرێت.

CASS  زانكۆیەكی ئابوورییە تایبەت بە بازاڕ، ناوەندی زانكۆكە لە لەندەن و لە سەر ئاستی دنیا ناسراوە، ناوەكەشی لە كورتكراوەی Cass Business School  وەرگیراوە



وشە - رامیار جەواد