بڵاوبوونەوەی پێڵاوێك لە بازاڕەكان هاووڵاتییان نیگەران دەكات

:: PM:01:36:13/12/2018 ‌
بڵاوبوونەوەی پیڵاوێك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نیگەرانیی هاووڵاتییانی لێ دەكەوێتەوە و خاوەن دووكانێكیش ئاشكرای دەكات كەس سەرچاوەی هاتنی ئەو جۆرە پێڵاوانە نازانێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی كانوونی یەكەم، زیاد كەریم خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی پێڵاو فرۆشتنە بۆ "وشە" گوتی، ئەو جۆرە پێڵاوانە جارجارە دەكەونە بازاڕ هەر جۆرە و بەجۆرێك دیزاین كراوە.

ئەو خاوەن دووكانە گوتی، ئەو پێڵاوانە كەس سەرچاوەی هاتنی نازانێت لە كوێ‌ دەهێنرێت، بۆیە هەرجارێك لیژنەكانی قایمقامییەت ئاگەدار دەكەینەوە و ئەوانیش لە بازاڕەكان كۆی دەكەنەوە.

هاوكات ئەمیر عوسمان بەڕێوەبەری ئاین و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر بە "وشە"ـی ڕاگەیاندبوو، ئەو جۆرە پێڵاوانە ئێمە ڕێی پێ نادەین بەهیچ جۆرێك بێتە هەرێمی كوردستان كە هۆكارێك بێت بۆ تێكدانی پێكەوەژیانی ئاینەكان.

ئاشكرای كرد، لە ڕابردوو وەزارەتی ئەوقاف نووسراوی كردووە بۆ سەرجەم دەروازەكان ڕێگری بكەن لەهەر جۆرە كاڵایەك یان كەلوپەلێك كە ببێتە هۆكاری تێكدانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە ڕابردوویش ئەوە بەكرداری كراوە بۆیە هاووڵاتییان بە ئارامی دەژین.



وشە - رامیار جەواد