بۆ یه‌كه‌م جار له شاری دهۆك، دیداری ڕۆشنبیری و هونه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت كه بڕیار وایه بكرێته بۆنه‌یه‌كی ساڵانه و هه‌موو ساڵێك له‌م كاته‌دا ئه‌نجام بدرێ.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و عێراق، یه‌كه‌مین دیداری دهۆك بۆ رۆشنبیری له‌لایه‌ن ده‌زگای هواجسی رۆشنبیری و هونه‌ری به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك له گه‌له‌ری دهۆك به‌ڕێوه چوو.
ئاواز نهێلی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا كومه‌ڵێك تابلۆی شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی نمایش كران و چه‌ندان چالاكیی تریشی له‌خۆی گرتووه.
ئه‌وه‌شی گوت: ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری شاره‌كه و كوردستان و عێراق به‌شدارییان تێدا كردووه و كۆی گشتی 100 تابلۆی شێوه‌كاری و چه‌ندان كاری ده‌ستی نمایش كران، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ند گفتوگۆیه‌كی هونه‌ری له نێوان هونه‌رمه‌ندانی دهۆك و شاره‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به كاره هونه‌رییه‌كان بدرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری