له یه‌كێك له نۆرینگه‌ی پزیشكییه‌كانی میسر، ژنێك كه له‌به‌ر ئازاری قۆڵی سه‌ردانی پزیشكی كردبوو، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ نه‌كرا و له لایه‌ن پزیشكه‌كه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر.
ژنێكی 29 ساڵ به ناوی 'مه‌ی' به‌هۆی ئازاری قوڕس و نه‌بڕاوه‌ی قۆڵییه‌وه سه‌ردانی نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی له شاری مینیای میسر كرد، به‌ڵام پزیشكه‌كه هیچ هه‌وڵه‌كی چاره‌سه‌ركردنی نه‌دا و ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر ژنه‌كه.
مه‌ی لای پۆلیسی شاره‌كه سكاڵای له‌و پزیشكه كردووه و ئاشكرای كردووه، كاتێك چووه‌ته لای پزیشكه‌كه و له ئازاره‌كه‌ی قۆڵی ئاگاداری كردووه‌ته‌وه، پزیشكه‌كه ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو شوێنێكی جه‌سته‌ی، ته‌نیا قۆڵی نه‌بێت، بۆیه تووڕه بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه، به‌ڵام پزیشكه‌كه وازی نه‌هێناوه و دووباره ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.
ژنه‌كه به په‌له له ژووره‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به نه‌خۆشه‌كانی ژووری چاوه‌ڕوانی گوتووه كه ئه‌و پزیشكه كه‌سێكی باش نییه، بۆیه چه‌ند ژنێكی تر له‌گه‌ڵیدا ڕۆیشتوون و به په‌له هه‌واڵه‌كه‌یان به پۆلیس ڕاگه‌یاندووه، پۆلیسیش نۆرینگه‌كه‌یان داخستووه و پزیشكه‌كه‌یان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه داناوه.