بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌رگرى له سعوودیه كرد و راى گه‌یاند تێكدانى سه‌قامگیرى سعوودیه واته‌ى تێكدانى سه‌قامگیرى دنیا ده‌گه‌یه‌نێ.
بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى داكۆكى له سعوودیه كرد و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى سه‌قامگیرى سعوودیه كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل گوتى "ئه‌گه‌ر سه‌قامگیرى سعوودیه تێك بچێت، ئه‌وا سه‌قامگیرى ته‌واوى دنیا تێك ده‌چێت، نه‌ك ته‌نیا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆیه ده‌بێت ئه‌مه له‌به‌رچاو بگیرێت".
ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له كاتێكدا دێت كه توركیا و قه‌ته‌ڕ و هه‌ندێك ناوه‌ندى سیاسى له ئه‌مه‌ریكا داواى سزادانى سعوودیه ده‌كه‌ن به هۆى دۆسیه‌ى كوشتنى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجى، گوایه به‌رپرسانى باڵاى سعوودیه ده‌ستیان له كوشتنه‌كه هه‌یه.
له‌باره‌ى ئه‌م دۆسیه‌یش سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل گوتى، "ئه‌وه‌ى له ئیسته‌نبوڵ رووى دا كوشنده بووه، به‌ڵام پێم وایه وه‌ها مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه یه‌كلا بكرێته‌وه".
له چه‌ند راپۆرتى رۆژنامه‌وانى هاتووه، سعوودیه و ئیسرائیل پێوه‌ندى نهێنییان هه‌یه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت كۆمپانیایه‌كى ئیسرائیل سیسته‌مى ته‌كنه‌لۆجیاى سیخوڕ‌ى به سعوودیه فرۆشتووه.