برۆكلى یه‌كێكه له خۆراكه نایابه‌كان، چونكه چاره‌سه‌رێكى باشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه، به‌پێى توێژینه‌وه‌كان كه له لایه‌ن زانكۆى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجام دراوه ته‌نیا وه‌ك رێگریه‌ك بۆ شێرپه‌نجه به‌كار ناهێنرێت به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه باشتر ده‌كات، به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات، ئه‌و ئاوێتانه‌ى كه له برۆكلیدا هه‌ن خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات دواده‌خه‌ن و به‌مه‌یش رێ له نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرن.
یه‌كه‌م: توانایى لابردنى ژه‌هرى له‌شى هه‌یه به‌تایبه‌تى پاڵاوتنى هه‌وا، پیس بوونى هه‌وا هۆكارێكه بۆ نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان له زۆر به‌شى جیهاندا به‌تایبه‌تى چین. توێژه‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن كه له‌م كاته‌دا برێكى زیاتر برۆكلى بخورێت به‌تایبه‌تى بۆ لابردنى ژه‌هرى له‌ش و پاككردنه‌وه‌ى سییه‌كان له‌و هه‌واپیسه‌ى كه له رێگه‌ى هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌چێته له‌شه‌وه.
دووه‌م: كه‌موكوریه‌كانى نه‌خۆشى پرۆگه‌ریا كه‌م ده‌كاته‌وه، پرۆگه‌ریا نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌نه ده‌بێته هۆى خێرا پیربوونى له‌ش. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌خۆشیه‌كه له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌روو 30 ساڵن. تا ئێسته ئه‌م نه‌خۆشیه هیچ چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خواردنى برۆكلى پرۆتینى پرۆگه‌رین كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌مه‌یش رێ له‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌گرێت، چونكه پێكهاته‌ى سولفۆراپهان زیاد ده‌كات بۆ له‌ش و به‌مه‌ش رێ له پرۆگه‌رین خانه‌كان ده‌گرێت.
هه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ڵێن پێویسته رۆژانه نیو كووپ ئاوى برۆكلى بخورێت، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كى تردا ده‌ڵێت، پێویسته هه‌فته‌ى دوو كوپ برۆكلى بخورێته‌وه له هه‌ندێك توێژینه‌وه‌یى تردا ئاماژه به‌وه كراوه كه برۆكلى سه‌وزه‌كانى تر پێویسته رۆژانه 250 گرامى لێبخورێت یان نزیكه‌ى كووپ و نیوێك له رۆژێكدا. ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى برۆكلى له ژه‌مه‌كانى رۆژانه‌دا زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سووده گرنگه‌كانى به‌له‌ش بگات.