هه‌موو ساڵێك یوتیووب ڤیدیۆییه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌ستێره‌كان و بۆنه تایبه‌تییه‌كانی ساڵێكی دیاركراو ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م ساڵیش له 2018دا وه‌ك ساڵانی پێشوو ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی دروست كرد، به‌ڵام وه‌ك پێشبینی نه‌ده‌كرا بوو به خاوه‌ن زۆرترین "دیسلایك" له یوتیووب دا.
چه‌ناڵی سه‌ره‌كی یوتیووب نوێترین ڤیدیۆی ساڵی 2018ی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا چه‌ندان ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی دنیا به‌شداری كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه تایبه‌ته به چه‌ناڵی یوتیووب و هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ تێیدا به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام بوو به خراپترین ڤیدیۆی ساڵ و نزیكه‌ی 10 ملیۆن دیسلایكی بۆ هات.
یوتیوب ئه‌م ڤیدیۆیانه ناوده‌نێت "YouTube Rewind" كه هه‌موو ساڵێك كردوویه‌تی و سه‌ركه‌تنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه دیتووه به‌ڵام جیاواز له ساڵانی پێشوو 2018 ڤیدیۆكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو خه‌ڵكانێكی زۆر ره‌خنه‌یان له‌م ڤیدیۆیه گرت، ئه‌مه‌یش وای كرد ببێته خاوه‌نی 10 ملیۆن دیسلایك.