توێژینەوەیەكی بۆماوەیی كە لەسەر نەخۆشانی تووشبوو بە هەناسەتەنگی توند و مامناوەند (رەبو)، ئەنجام دراوە چەند دیدێكی تری بۆ هۆكارەكانی سەرەكی دروستبوونی نەخۆشییەكە ئاشكرا كرد كە رەنگە ببنە یاریدەر بۆ باشتركردنی دۆخی تەندروستی تووشبووانی نەخۆشییەكە لە رێگەی دۆزینەوەی چارەسەری تەواو بۆی.
لە توێژینەوەكە جینەكانی 10 هەزار كەسی تووشبوو بە
نەخۆشی رەبو لەگەڵ جینەكانی 50 هەزار كەسی ئاسایی بەراوردیان بۆ كرا و چەندان گۆڕانكاری نوێی جینی دەركەوت پێوەست بە نەخۆشییەكە.
تیمی توێژینەوە ئەنجامەكانیان لە بڵاوكراوەی خولی "لانسێت" بواری پزیشكی هەناسەدان، بڵاو كردەوە و 24 ئاماژەیان دیاری كرد كە پێوەندیان بە رەبووەوە هەبوو لە جینەكانی كەسە نەخۆشەكان، یەكێك لە ئاماژەكان بوونی پێكهاتەیەكی هاوبەشی جینییە لە نێوان جۆرەكانی سووك و ناوەند و قورسی رەبوو، هەروەها سێ خاڵی تر لەبارەی جۆری ناوەند.
ئەو توێژینەوە جینییە لەسەر نەخۆشی رەبوو كە نەخۆشییەكی زۆر بڵاوە و 10%ی خەڵكی هەیانە، هۆكارەكەی لە نێوان ژینگەیی و بۆماوەییە كە رۆڵی زیاتری هەیە، رەنگە یاریدەر بێت بۆ باشتركردنی چارەسەری یان دۆزینەوەی چارەسەری تەواو بۆ نەخۆشییەكە.