پزیشكانی پسپۆڕ له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا چه‌ند گیراوه‌یه‌ك و پێكهاته‌ییه‌كی جیاوازیان به‌كارهێناوه بۆ جه‌سته كه به‌شێوازێكی ته‌واو جه‌سته ده‌پارێزن له نه‌خۆشی و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یش به‌هێز ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
brightside" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی به‌سوود ده‌كات كه ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت بۆ دووربوون له نه‌خۆشی و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی خۆراكیان داناوه كه ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی خواردنیانه‌وه سوودی لێ وه‌ربگریت و له زۆر نه‌خۆشی پارێزراوبیت، گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م – تێكه‌ڵه‌ی هه‌نگوین و سیر: ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه زۆر به‌سووده، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنیشی زۆر ئاسانه ته‌نیا یه‌ك كوپ هه‌نگوین و چه‌ند پارچه سیرێكی پێویسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی بكه‌یت ئه‌و پێویسته بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌ڵی بگریت دوای ئه‌وه ڕۆژانه یه‌ك كه‌وچكی بچووك له‌م تێكه‌ڵه‌یه بخۆیت به‌مه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌شێوازێكی زۆر باش چالاك ده‌بێت و له زۆر نه‌خۆشی پارێزراو ده‌بیت.
دووه‌م – ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C بۆ ئه‌مه‌یش زۆر گرینگه بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته، بۆیه خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه، چونكه ئه‌م پێكهاتانه‌ی ناو ئاوی لیمۆ هاوكاریان ده‌كات له دژایه‌تی كردنی نه‌خۆشی.
سێیه‌م – خواردنی قارچك.
چواره‌م – خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت، به‌تایبه‌ت شه‌ربه‌تی سه‌وز.