به‌ریتانیا و كوێت رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا و به پێى رێككه‌وتنه‌كه به‌ریتانیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له كوێت داده‌نێت بۆ مه‌شق پێكردنى هێزه‌كانى كوێت.
له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
سپۆتینیكى رووسى هاتووه، ئه‌مڕۆ به‌ریتانیا و كوێت رێككه‌وتنێكى سه‌ربازیان ئه‌نجام داوه. به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه به‌ریتانیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌ریایى داده‌مه‌زرێنێت له كوێت، بۆئه‌وه‌ى مه‌شق به‌هێزه‌كانى كوێت بكات.
له‌سه‌ر بابه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یش له میدیاى عه‌ره‌بى ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه سعوودیه له‌م رێككه‌وتنه نیگه‌رانه و پێى وایه پێوه‌ندى به‌و ناكۆكییه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كه سعوودیه و كوێت له‌سه‌ر كێلگهیهكى نه‌وتى نێوانیان هه‌یانه.
خالید جاروڵا بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى به‌ریتانیا و كوێت هیچ پێوهندیهكى به‌و ناكۆكییه نییه كه كوێت له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌یه‌تى.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌یش كردووه پێوه‌ندى سه‌ربازى و ته‌ناهى نێوان به‌ریتانیا و كوێت ئێسته دروست نه‌بووه، به‌ڵكو مێژووییه‌كى كۆنى هه‌یه.
له هاوینى رابردوو كوێت به فه‌رمى داواى له به‌ریتانیا كرد هێزێكى بۆ ره‌وانه بكات، ئه‌و كات به‌رپرسانى كوێت رایان گه‌یاند هۆكارى داواكردنى هێز ترسه له میلیشیاكانى عێراق، به تایبه‌تى كوێت ئه‌زموونى داگیركردنى هه‌یه، ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه رژێمى به‌عس له عێراق له دووى ئابى ساڵى 1990 كوێتى داگیر كرد.