گۆرانیبێژى ناودارى لبنانى میریام فارس، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له یوتووب کلیپێکی جیاواز و نوێى بڵاو كرده‌وه كه بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارانى و هونهمهندانى تریش ئه‌وه‌یش به‌هۆى شێوازه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى كه تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان له هونه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى مریم فارس به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى ئاگرین بۆ ناو هونه‌ر سه‌یر ده‌كرێت.
کلیپه نوێیه‌كه‌ى مریه‌م فارس بە ناوی " قومی" ییه، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 661,950 بینه‌رى هه‌بووه، له‌ناو كلیپه‌كه مریه‌م کە تێیدا هاوشێوەی هیندیە سوورەکانی ئەمەریکا دەردەکەوێت و سەما دەکات، له به‌شێكى تریش وه‌ك كچه سوودانییه‌ك به شێوه‌یه‌كى قه‌شه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت.
میریام فارس، بەهۆی جوانی و شیکی و سەرنجڕاکێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ"، لە ساڵی 1983 لەدایکبووە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی کردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی کامێرا و میدیاکان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێک بەناوی جایدن.