گوته‌بێژى هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا راى گه‌یاند، نزیكه‌ى 15 هه‌زار چه‌كداریان ئاماده‌ن به‌شدارى هێرشه‌كه‌ى توركیا بكه‌ن كه به‌نیازه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فوڕات له دژى هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز گوته‌بیژى ئۆپۆزسیۆنى سووریا، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێن راى گه‌یاندووه هێزه‌كانیان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ توركیا هێرش بكه‌نه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌شدارن.
ئه‌و گوته‌بێژى هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا گوتوویه‌تى، 15 هه‌زار چه‌كدارمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌یه. پێشتریش له هێرشه‌كانى توركیا بۆ داگیركردنى عه‌فرین، ئه‌و هێزه توندڕه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توركیا به‌شداربوون و له‌چه‌ندان جه‌نگى تر‌ى توركیا له‌ناو خاكى سووریا شان به شانى هێزه‌كانى توركیا جه‌نگاون.
پێشتر له باره‌ى شووناسى ئه‌و هێزانه كه توركیا به "ئۆپۆزسیۆنى سووریا" ده‌یانناسێنێ، مۆسكۆ هۆشدارى به توركیا دابوو و داواى لێكردبوو، هێزى توندڕه‌و و هێزى تیرۆریست له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
به‌شێك له چه‌كداره توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كانى سووریا، ئه‌وانه‌ى به ناوه‌كانى" سوپاى سوریاى ئازاد" و " ئه‌نجوومه‌نى رزگاركردنى شام" ده‌ناسرێن، پێشتر سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده بوون و له‌لایه‌ن توركیاشه‌وه كۆمه‌كى ده‌كرێن.