باشترین جۆری خۆراك بۆ منداڵان چییه‌؟

:: PM:07:52:13/12/2018 ‌

به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی منداڵان پێكهاته‌ی جه‌سته‌یان زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی پێگه‌یشتوو، بۆیه‌ ده‌بێت سیسته‌می خۆراكییه‌كی جیاوازیش بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یان زیاد بكات و له‌ نه‌خۆشی پارێزراوبن.

ماڵپه‌ڕی "organicfacts" هه‌واڵیكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه‌ پێویسته‌ منداڵان بیخۆن و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، پزیشكی منداڵان ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند جۆره‌ خۆرادنێكی دیاری كراو بده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی ته‌دروست گه‌شه‌ بكه‌ن و له‌ نه‌خۆشییه‌كان پارێزراوبن، گرینگترین خۆراكه‌كان ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م - میوه‌كان: میوه‌ی زۆر به‌سووده‌ بۆ منداڵان، به‌ڵام ئه‌وانیش دیاریكراون و پێكدێن له‌ میوه‌كانی "سیو و مۆز" و نابێت هه‌موو جۆره‌ میوه‌یه‌ك بدرێت به‌ منداڵ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ زیانی هه‌بێت بۆ جه‌سته‌ی، به‌ڵام میوه‌ی سێو و مۆز زۆر به‌سوودن بۆ منداڵان.

دووه‌م - شیر و ماست و هێلكه‌: شیر و ماست و هێلكه‌ یه‌كێكن له‌ به‌سوودترین به‌رهه‌مه‌كان بۆ منداڵان و پێویسته‌ رۆژانه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌سوود بخۆن و بخۆنه‌وه‌، هه‌روه‌ها شوكوڵاته‌یش به‌سووده‌ بۆیان به‌ڵام به‌بڕێكی كه‌م ده‌بێت بخورێت یان بخورێته‌وه‌.

سێیه‌م - گه‌نم و به‌رهه‌می فاسۆلیا و جه‌ره‌سات: به‌رهه‌می فاسۆلیا زۆر سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ منداڵ چونكه‌ پرۆتینێكی زۆری تێدایه‌، هه‌روه‌ها گه‌نمیش به‌ هه‌مان شێوه‌ كارگه‌ری باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر گه‌شه‌یان، جه‌ره‌ساتیش به‌تایبه‌ت فسته‌ق و باده‌م گرینگترین جۆری خۆراكه‌ بۆ جه‌سته‌ی منداڵ.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان