دابه‌زاندنى كێش كارێكى ئاسان نییه، به‌ڵام كاتێك رێیه‌كى باش و ته‌كنیكێكى له‌بارت هه‌بێت ئه‌وه دابه‌زاندنى كێش ئاسان ده‌بێت. رێیى سروشتى زۆرن بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش و فرێدانى ئه‌و چه‌وریه زیادانه‌ى كه له له‌شدا كۆ ده‌بنه‌وه.
لێره‌دا باس له دوو رێیى گرنگ و ئاسان ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش.
یه‌كه‌م: چایى نه‌عناع و گوڵه به‌یبوون، ئه‌م دوو رووه‌كه پارێزگاریى له دروستى جگه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها یارمه‌تى لابردنى ژه‌هرى له‌ش ده‌ده‌ن و میتابۆلیزمى له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن. كه‌مێك ئاو بكوڵێنه و پاشان نه‌عناعه‌كه و گوڵه به‌یبوونه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه و بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك بیكوڵێنه دواتر كه سارد بووه‌وه ئاوى لیمۆیه‌كى تێبگوشه دواتر بیپاڵێوه و بیخۆره‌وه له به‌یانیاندا، به‌ڵام پێویسته ئه‌و نه‌عناعه‌ى كه‌به‌كارى ده‌هێنیت تازه بێت و وشككراو نه‌بێت.
دووه‌م: ئاو له‌گه‌ڵ په‌رى گوڵ، ئه‌م گیراوه‌یه به ده‌رمانى میزكردن داده‌نرێت، په‌رى گول یارمه‌تى ته‌ندروستى گورچیله‌كان ده‌دات، پێویسته نیو كووپ ئاو هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رى گوڵى ووشككراوه دوو كه‌وچك، دلنیاببه‌وه له‌وه‌ى كه په‌رى گوڵه‌كان ماده‌ى كیمیایى یان سپرایى پێوه نه‌بێت پاشان ئاوه‌كه له مه‌نجه‌ڵێكدا گه‌رم بكه و په‌رى گوڵه‌كانى بۆ زیاد بكه بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك به‌جێى بهێڵه دواتر بیپاڵێوه و رێ بده سارد ببێته‌وه پاشان بكه‌ره بوتڵێكه‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته، هه‌موو به‌یانییه‌ك نیو كووپ له‌م گیراوه‌یه بخۆره‌وه پێش خواردنى نانى به‌یانى به‌مشێوه‌یه كێشى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى سوتاندنى چه‌ورى له‌ش ده‌دات.