شاره‌زایان ده‌ڵێن، بۆ بوون به باوک پێویسته رێژه‌ی سپێرمی پیاو زۆر بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند خۆراکێک پێشنیار ده‌که‌ن، که ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: ته‌ماته، ماده‌ی لیکۆبینی تیایه که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوون و به‌هێزبوونی سپێرم.
دووه‌م: گوێز، خواردنی چوار گوێز رۆژانه، رێژه‌ی سپێرم زیاد ده‌کات و کاریگه‌ری له‌سه‌ر جووله و شێوه‌ی سپێرم هه‌یه.
سێیه‌م: تۆی کودی، گه‌شه به سپێرم ده‌کات و کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هۆڕمۆنی تێستێسڕۆن که هۆڕمۆنێکه گون ده‌ری ده‌کات و به چینکۆش ده‌وڵه‌مه‌نده.
چواره‌م: نیسک، بۆ پیاوان و ئافره‌تان سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی ترشی فۆلیکه، به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان که‌مبوونی ئه‌م ترشه کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی سپێرم هه‌یه.
پێنجه‌م: ئاو، رێگایه‌کی ئاسانه بۆ زیادبوونی رێژه و به‌هێزی سپێرم، بۆیه ئاوی زۆر بخۆنه‌وه.
شه‌شه‌م: هه‌نار، خۆراکێکی موعجیزه‌ییه، کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئیلتیهاب و رێڕه‌وی خوێن ئاسان ده‌کات هاوکات رێژه‌ی هۆڕمۆنی تێستێسڕۆن زیاد ده‌کات، رۆژانه خواردنه‌وه‌ی ئاوی هه‌نار، کێشه‌کانی سپێرم له‌ناو ده‌بات.
حه‌وته‌م: کافاین، به‌پێی ئه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی کراوه، کافاین له‌سه‌ر رێژه‌ی سپێرم کاریگه‌ری خراپی هه‌یه، به‌ڵام کاری باشی هه‌یه له‌سه‌ر جووله و شێوه‌ی سپێرم.
سه‌رچاوه: takvim