له‌داهاتوویه‌كى زۆر نزیكدا، ناوچه‌یه‌كى ئازادی كاروبارى بازرگانى له نێوان شارۆكه‌كانى (مه‌ریوان - بانه - پێنجوێن) ده‌كرێته‌وه و هه‌لى كار و داهاتى زۆر بۆ كوردانى باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌عدون ڕه‌زایی، پارله‌مانتارى كوردى ڕۆژهه‌ڵات له پارله‌مانی ئێران، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا له‌لایه‌ن بازرگانان و كۆڵبه‌رانی هه‌ردوو دیوی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵات، داواكارییه‌كی زۆرمان ئاڕاسته كرا، وه‌ك نوێنه‌رانى كوردى شاره‌كانى مه‌ریوان و سه‌قز و بانه له پارله‌مانی ئێران، تا بتوانین هه‌ڵه‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازادی بازرگانی له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان.
گوتیشى، ئێسته دروست كردن و كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه، له پارله‌مانی ئێران ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌و ناوچه‌یه هه‌لی كاری زیاتر و داهاتی باشیشی بۆ هه‌ردوو لا فه‌راهه‌م ده‌كات".
ڕوونیشی كرده‌وه، "له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی مه‌ریوان و بانه له‌گه‌ڵ پێنجوێن، ده‌كرێته‌وه و سوودێكی زۆریشی بۆ كوردانى سه‌ر سنوورى ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌بێت، چوونكه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو مه‌رزی باشماخ و سه‌یران به‌ن و بهكردنهوهیشی، پێوه‌ندییه ئابوورییه مێژووییه‌كانی نێوان كوردستانی ئێران و هه‌رێم پته‌وتر ده‌بێت".
شایه‌نى باسه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه داواى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى ئازادى بارزگانى بووه‌ته خواستێكى جێى بایه‌خى بارزگانان و كۆڵبهرانى هه‌ردوو شارۆكه‌ى پێنجوێن له باشوور و چه‌ند شارۆكه‌یه‌كى تر‌ى ڕۆژهه‌ڵات، له پێناوى دابینكردنى هه‌لى كارى زیاتر.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى