پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان كومه‌ڵگه‌ى چڕه و شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش چوار كه‌س كه پێشمه‌رگه بوون بوونه‌ته قوربانى، یه‌كێك له‌و قوربانیانه گیانى له‌ده‌ستدا.
عه‌بدولڵا عومه‌ر، هاووڵاتییه‌كى شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌شى سه‌ر به پارێزگاى دهۆكه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش و كومه‌ڵگه‌ى چڕه چوار كه‌س بوونه‌ته قوربانى".
گوتیشى، "قوربانیه‌كان هه‌موویان پێشمه‌رگه بوونه و له ده‌وام ده‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، یه‌كێك له قوربانیه‌كانیش گیانى له‌ده‌ست داوه، ڕووداوه‌كه له سه‌ر پردێكى ناوچه‌كه ڕوویداوه كاتێك ئوتومبێڵه‌كو له پرده‌كه دا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوو له سنوورى پارێزگاى دهۆك سێ ڕووداوى هاتوچۆ ڕوویداوه و له ئه‌نجام دا 10 كه‌س برینداربوون و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ست داوه.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆرى