ئه‌گه‌رچى ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له هه‌وڵى زۆر دایه بۆئه‌وه‌ى لۆكه له‌ریزبه‌ندى هونه‌رمه‌نده یهكهمیینهكان بێنێته خواره‌وه و دینا بهێنێته پێشه‌وه كه ئێسته ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه نوێترین قوتابییهتى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه به‌رده‌وام به پۆسته نوێیه‌كانى دینا ده‌بێته جێى ڕه‌خنه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
له نوێترین پۆستیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسناگرام، دینا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كى خۆی و هه‌ڵكه‌وت زاهیر نووسیویه‌تى: "تۆ وەڵامی دووعاکانی دایکمی کە بۆ بەختەوەریم دەیکرد مامۆستای ئازیزم"، له به‌رانبه‌ردا پێشتر لۆكه زاهیر له كه‌ناڵى قه‌ڵات كه ئه‌وكات قوتابى هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو هه‌مان قسه‌ى كردبوو كه هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌سێكه‌و خودا بۆ ئه‌وى ناردووه، بۆیه هه‌وادارانى هونه‌ر له تۆڕه كۆمهلاًَیهتییهكان پێیان وایه دینا شتێكى تازه‌ى پێ نییه و لاساى گۆرانیبێژ "لۆكه زاهیر" ده‌كاته‌وه.
زۆربه‌ى كات لۆكه زاهیر ده‌یگووت كه ئه‌و له هه‌ڵكه‌وت زاهیر جیا نابێته‌وه، به‌هه‌مانشێوه دینا له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى nrt، گوتى كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر تا مردن جیا نابینه‌وه، هه‌وادارانى پێیان وایه كه به‌هه‌مانشێوه‌ى لۆكه دینایش دواى ناودار بوونى هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌جێ ده‌هێڵێت.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ره، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپە، به‌و دواییه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاوكرده‌وه به ناوی "شای وڵات"، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی (خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یای زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیرچۆته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل) پێك دێت..