خانمه پێشكه‌شكاری "شۆ مه‌گه‌زین" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ"، نوێترین وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته كه به‌جلى كوردییه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى زیاتر له جارێك پێشنیارى ئه‌وه بۆ كه‌ناڵى كوردماكس كراوه كه به‌رنامه به شارا ڕابگرن و گرنگى زیاتر به ئه‌ژین بده‌ن به‌هۆى جوانى و ئه‌ته‌كێته به‌رزه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ میوان و بینه‌ره‌كانیدا.
شارا دواى قسه گوتنى به هونه‌رمه‌ندانى كه‌ركووك و هونه‌رمه‌ندێكى شارى سلێمانى هێرشێكى فراوان كرایه سه‌رى ئه‌مه‌یش واى له شارا كردووه جێگاى کارکردنەکەی له‌ق ببێت له كه‌ناڵى كوردماكس، له‌به‌رانبه‌ردا میوانه‌كانى ئه‌ژین و هه‌وادارانى به‌هاتنى ئه‌و زۆردڵخۆشن.
ئه‌گه‌رچى شارا خۆى ئه‌ژین ئازادى هێنایه كه‌ناڵى كوردماكس له شوێنى سۆڤین داى نا، به‌ڵام ئێسته بوونه به ڕكابه‌رى یه‌كتر ئه‌مه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه زۆرجار باس له جێگره‌وه‌ى شارا به ئه‌ژین ئازاد ده‌كات.
ئه‌ژین دوای ئه‌وه وازی له كه‌ناڵی خه‌ندان هێنا كه كه‌ناڵه‌كه سه‌رجه‌م به‌رنامه هه‌مه‌ره‌نگ و كولتوورییه‌كانی ڕاگرت هاوكات ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كاری مۆدێل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كرد، ئێسته له كه‌ناڵى كوردماكس به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه.