دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگاكه لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا، هێزه عێراقییه‌كان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد،
به‌هۆى جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی 14ی كانوونی یه‌كه‌م، جارێكی تر سەدان هاووڵاتیى لە خەڵكی بەسڕە، خۆپێشاندانیيان دەستی پێ كردەوە و دەروازەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕەشیان داخست.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئێسته ئەنجوومەنی
پارێزگای بەسڕە، ده‌یه‌وێت پارێزگار و سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە ھەڵبژێرێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پڕۆسه‌كه ده‌ستى پێ نه‌كردووه، به‌هۆى ئه‌م گرژیه‌شه‌وه ڕه‌نگه داوبخرێت.
له مانگى ته‌ممووزى ڕابردووه‌وه خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى به‌سڕه و سه‌رجه‌م شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقى گرته‌وه، هۆكارى خۆپێشاندانه‌كانیش نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى و نه‌بوونى كار و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بوو له داموده‌زگاكانى ئه‌م شارانه، دواتر ته‌نیا له شارى به‌سڕه خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامى هه‌بوو، له ئه‌نجامى ئه‌و توندوتیژییه‌ى كه هێزه‌كانى عێراق له به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌ران ئه‌نجامیان دابوو، ده‌یان كه‌س كوژران و به سه‌تان كه‌سیش بریندارن و به سه‌تانى تریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه گیران، چه‌ند ڕۆژێكیشه چالاكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.