له سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانی ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌یه‌ك داخراون ده‌رمانخانه‌كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌رمانی نهفڕۆشتووه و نۆرینگهكهیش به‌بێ مۆڵه‌تی كاری كردووه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له لایه‌ن لێژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك و نۆرینگه‌یه‌ك كراوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه سه‌رپێچیان كردووه و پێوسیته لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، ده‌رمانخانه‌ی ڕێنما له سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ندیكا كه بۆی دیاری كراوه و پێویسته له 18 جۆر ده‌رمان زیاتر ده‌رمانی تر نهفڕۆشێت به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی فڕۆشتووه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانه.
گوتیشی، نۆرینگهیهكیش له گه‌ڕه‌كی كانی كورد به ناوی نۆرینگه‌ی جه‌مال هێشته مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌ویش ده‌ستی به چاره‌سه‌ركردن كردووه ئه‌ویش داخراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌رمانخانه‌كه و نۆرینگهكهیش به‌پێی ڕێنماییه‌كان ڕێگه نادرێت بكرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ند ده‌بن و ئه‌و ماوه‌ی بۆیان دیاری كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی