به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕای ده‌گه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه دروست بووه، به‌رنامه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو دانراوه و له بوونی ئاوی زۆر، به‌نداوه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ى كانوونى یه‌كه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ساڵی ڕابردوو بۆ به‌نداوه‌كه دروست بوو له كاتی بومه‌له‌رزه‌كه، گرفت هه‌یه له گلدانه‌وه‌ی ئاو و ناتوانرێ گلدانه‌وه‌ی ئاو زیاد بكرێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه مه‌ترسی هه‌یه له زۆر ئاوگلدانه‌وه بۆیه هڵێی سورمان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دیاری كردووه و به‌ردانه‌وه‌ی ئاویش كراوه به به‌رنامه تا تووشی مه‌ترسی نه‌بین له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه كه بومه‌له‌رزه‌كه تێكی داوه.
گوتیشی، ئێسته ڕێژه‌ی ئاو له به‌نداوه‌كه یه‌ك ملیار و 50 مه‌تر سێجایه له كۆی نزیكه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجا و ئه‌گه‌ر نۆ مه‌تری دیكه ئاو بێته ناو به‌نداوه‌كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه دروست ده‌كات و تووشی گرفت ده‌بین له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو تووشی داڕمان هات، گرفتی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست كردووه و به‌رپرسانی به‌نداوه‌كه ده‌یانه‌وێت به به‌رنامه‌ی به‌ردانه‌وه گرفتی سه‌ر به‌نداوه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی