كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و شارۆکەی ئامێدیان به‌زاند، به پاساوى بوونى بنكه و باره‌گاى په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها زۆر به سه‌ختى سنوورى شارەدێی شيلادزێیان بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دیێ شيلادزێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ئاسمانى ئامێدیان به‌زاند و زۆر به سه‌ختى ده‌وروبه‌رى گوندى شاج و چیایى خالێیان بۆردومان كرد.
گوتیشى، "بۆردومانه‌كه به پاساوى بوونى بنكه و باره‌گارى په‌كه‌كه‌یه و زۆر له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كان نێزیكه بۆردومانه‌كان، ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌راوكێیه‌كى زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروست كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه تاریك بووه تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانڕاون".
ئه‌م ساڵ 105 جار بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا و 89 جاریش تۆپارانى سووپایى توركیا ته‌نیا بۆ سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى كراوه، له ئه‌نجامدا 15 كه‌س شه‌هیدكراون و شه‌ش كه‌سى تریش برینداربوونه، به ملیۆنان دولاریش زیان به ڕه‌ز و باغ و بیستان و كێڵگه و گوند و سرووشت و ژینگه‌ى گوندنیشیان كه‌وتووه.
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کاتێکدایە، کە وەزیری بەرگری تورکیا ڕاى گەیاند، کە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو ژمارەیەک پێگەی پەکەکەیان لە شنگال و کەمپی مەخمور بۆردومان کردووە، به‌ڵام تا ئێستە پەکەکە ئەو بۆردومانەی پشتڕاست نەکردووه‌ته‌وه.
وشە/ دهۆك