ساڵح موسلیم به‌رپرسی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیای له ده‌ستوه‌ردان و هێرشكردنه سه‌ر باكوری سووریا به ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژی بوونی كورد له ناوچه‌كه گه‌یاند.
موسلیم له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "
حوره" گوتی، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی باكوری سووریا ده‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ئه‌نجامی دا، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێ گه‌لی كورد له ناوچه‌كه بوونی نه‌بێ و بمانسڕێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌یه‌ده دووپاتی كرده‌وه، كه توركیا ڕێگری كردووه له چوونی ئێمه بۆ ته‌واوی ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی دۆخی سووریا له جنێڤ و سوتشی و ئاستانه، به ئامانجی ڕێگری له گه‌یشتنی كورد به مافه دیموكراسییه‌كانی له ناوخۆی سووریا.
دووپاتی كرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دژ نه‌بووایه، چاره‌سه‌ری سیاسی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته سه‌ركه‌وتوو ده‌بوو، نه‌ك تا ئێسته به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌وڵ بدرێ و بێ ئه‌نجام بێ.
له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافی پێكهاته‌كانی ناوچه جیا جیاكانی ژێر ده‌ستی په‌یه‌ده، موسلیم گوتی، باكوری سووریا لانه‌ی دیموكراتییه و فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته‌كان هه‌یه.