ئوسترالیا به فه‌رمی دانی به‌وه‌دا و قودسی ڕۆژئاوای وه‌ك پایته‌ختی فه‌رمی ئیسرائیل ناساند و ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ئه‌و هه‌نگاوه‌یشی له‌و چوارچێوه‌دایه، به‌ڵام بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌سبه‌جێ ده‌رنه‌كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئوسترالیا"سكۆت مۆریسون" گوتی، ئوسترالیا دان به‌وه ده‌نێ كه قودسی ڕۆژئاوا كه كنێست و زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی لێیه، بۆیه وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌یناسێنێت.
مۆریسون له سیدنی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، تاوتوێ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌مان بۆ قودسی ڕۆژئاوا ده‌ده‌ین، هه‌ر كات گونجاو بوو بڕیاری لێ ده‌ده‌ین و شوێنێكی بۆ دیاریی ده‌كه‌ین، پێشبینیش ده‌كه‌م تا ئۆكتۆبه‌ری ساڵی نوێ باڵوێزخانه‌كه‌مان بگوازینه‌وه بۆ قودس و له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئوسترالیا له كاتێكدایه كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كرد و قودسی وه‌ك پایته‌ختی فه‌رمی ئیسرائیل ناساند، تا ئێسته دوای ئه‌مه‌ریكا كه‌متر له پێنج وڵات پشتیوانی ئه‌و بۆچوونه‌یان كردووه و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌یان بۆ قودس داوه، ئوسترالیاش بوو به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه دانی به قودس نا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.