ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق و بانكى نێوده‌وڵه‌تى، رووپێوێكیان له‌باره‌ى هه‌ژارییه‌وه ئه‌نجام داوه و له راپۆرتێكدا به‌شێك له رووپێوهكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق راى گه‌یاند، به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و بانكى نێوده‌وڵه‌تى، رووپێوێكیان له كوردستان و عێراق ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى له باره‌ى بارودۆخى ئابوورى خێزان و ئاستى هه‌ژاریى ده‌ربخه‌ن.
له راگه‌یانراوێكدا باس له‌وه كراوه له رووپێوهكه هه‌شت هه‌زار و 640 خێزان وه‌ك نموونه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق وه‌رگیراون، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر شارێك 360 خێزان وه‌رگیراوه، له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانیش 900 خێزان وه‌رگیراوه.
رووپێوهكه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ بارودۆخى ئابوورى خێزان كراوه، تا ئاسته‌كانى خه‌رجكردن و به‌شه‌كانى خه‌رجى و ئاستى دارایى خێزان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دیار بكرێت.
له به‌شێكى رووپێوهكه هاتووه %31 خێزانه‌كان كه‌متر له ملیۆنێك له مانگێكدا خه‌رج ده‌كه‌ن، %48.2 له خێزانه‌كان له نێوان ملیۆنێك و كه‌متر له دوو ملیۆن خه‌رج ده‌كه‌ن، %14.6 خێزانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه‌متر له سێ ملیۆن خه‌رج ده‌كه‌ن، %5.7 مانگانه له سه‌رووى سێ ملیۆن خه‌رج ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ى رێژه‌ى بێكارى له عێراق هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نیان له سه‌رووى 15 ساڵه رێژه‌ى بێكاریى ده‌گات به %13.8
له باره‌ى بارودۆخى گشتى خێزانه‌كانیش \ %13 باشن، %56 ئاسایى، %31 خراپ.
به به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ساڵى 2014، %44ی خێزانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق باردۆخى ئابوورییان خراپتر بووه.