له درێژه‌ی هه‌فته نمایشه‌كانی سه‌نته‌ری ئاڵا، ئه‌مڕۆ فیلمێكی كوردی له شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێ، دواتریش خوێندنه‌وه بۆ فیلمه‌كه ده‌كرێت و له لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر، له هه‌فته نمایشی سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، فیلمێكی كوردی نمایش ده‌كرێت و دواتریش له‌لایه‌ن پسپۆڕی شاره‌زاوه خوێندنه‌وه بۆ فیلمه‌كه ده‌كرێت.
فیلمی "په‌ڕه‌سێلكه" كه فیلمێكی كوردییه و له سیناریۆ و ده‌رهێنانی مانۆ خه‌لیل ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورده و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن، ئه‌م ئێواره‌یه له سه‌نته‌ری ئاڵا له ده‌یه‌مین نمایشی هه‌فته فیلم‌دا نمایش ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ئاڵا به هاوكاری فیلم هاوس هه‌ستاوه به نمایشكردنی هه‌فته فیلم و ئه‌مڕۆ شه‌موو ده‌یه‌مین هه‌فته‌ی بهرنامهكهیانه، كه تێیدا شه‌ش فیلمی كوردیش پێشكه‌ش كراوه و ئه‌مه حهوتهمینیانه.
په‌ڕه‌سێلكه كه فیلمی هه‌ڵبژێراوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عات چوار له هۆڵی سه‌نته‌ری ئاڵا له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، هاتنیش بۆ هه‌مووانه.