رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، ته‌نگژه‌ى ته‌واونه‌كردنى حكوومه‌تى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان ده‌سه‌پێنێ و سه‌ره‌تاش له هه‌ڵبژاردنى هه‌ردوو پارێزگارى به‌غدا و به‌سڕه ره‌نگى داوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا ده‌رى ده‌خات كه كێشه‌ى ته‌واونه‌كردنى حكوومه‌تى عێراق كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى خواره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌یه و ئێسته‌یش له پارێزگاى به‌غدا و به‌سڕه ده‌ركه‌وتووه.
هه‌ریه‌كه له عه‌توان عه‌توانى پارێزگارى به‌غدا و ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سڕه براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12 ى ئایارن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان و پۆستى پارێزگاریان به‌جێنه‌هێشتووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ناكۆكییه‌كى ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى حكوومه‌ت بۆ حكوومه‌تى خۆجێى په‌ره‌ى سه‌ندووه، به تایبه‌ت له به‌سڕه و به‌غدا".
له به‌غدا دانانى پارێزگارى نوێ كه سه‌ر به ره‌وتى سه‌دڕه رووبه‌ڕووى دوو كێشه ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه پارێزگارى كۆن ده‌ست له‌كاركێشنه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه، دووه‌میش كاندیدى نوێى پۆسته‌كه به‌ر یاساى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى ده‌كه‌وێت.
هاوشێوه‌ى به‌غدا به‌هۆى ناكۆكى حزبه‌كان تا ئێسته چه‌ندان دانیشتن بۆ دانانى پارێزگارى به‌سڕه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له دانیشتنه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، درێژخایه‌نى ته‌نگژه‌ى ته‌واونه‌كردنى حكوومه‌تى عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ى تر به‌سه‌ر بواره‌كانى حكومڕانى عێراق ده‌بێت، كه تا ئێسته‌ش هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه ته‌نگژه‌ى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت كۆتایى پێ بێت.
له 24 ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران حكوومه‌تى نوێى به چوارده وه‌زاره‌ته‌وه راگه‌یاند و تا ئێسته نه‌توانراوه كاندیدى هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تر یه‌كلا بكرێنه‌وه.