ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه توركیا بڕیاری داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هاوكاری سوپای سووریای ئازاد له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و شاری منبه‌ج ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات دژی چه‌كدارانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانیان ده‌كرێت.
مه‌زلووم كۆبانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر منبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گوتی، هێزه‌كانمان به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ هه‌ر هێرشێكی توركیا، هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیاش شه‌وی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی توركیا و سووریای ئازاد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر منبه‌ج ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا "تیرۆریستان" له‌وێ ده‌رنه‌كات.
ئه‌ردۆغان گوتی، توركیا سووره له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و سه‌ره‌تاكانیشی هێرشه‌كه‌یش ده‌ستی پێكردووه و له ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه ته‌قه له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌توانێ ناوچه‌كه پاك بكاته‌وه، ئێمه ئاماده‌كاریمان كردووه و ده‌توانین و ده‌چینه ئه‌و ناوچانه‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره و كاتی زۆرمان له ده‌ست دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ڕزگار بكه‌ین، چیتر به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه ناگرین، ئه‌گه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێكیش بێت.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریای ئازاد به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاندووه، كه ناوه‌كانی سه‌ربازانی هێزه‌كانی سووریای ئازاد و سوپای نیشتمانیمان بۆ توركیا ڕه‌وانه كردووه، كه له ئۆپراسیۆنه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كان له ناوچه‌كانی قه‌لغانی فوڕات به‌رز كراوه‌ته‌وه و جیا له‌وه‌یش به به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی چاودێری و زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه بوونی هه‌یه و هه‌وڵه‌كان به ته‌واوی چڕكراونه‌ته‌وه، له منبه‌جه‌وه‌یش سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، كه به به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی توركیا به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێته‌وه و له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریاش ئاماژه به هێنانی هێزێكی زۆر ده‌كرێ و له‌سه‌ر سنوور كۆكراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانن، ئامانجیش هه‌ر ته‌نیا منبه‌ج نییه، به‌ڵكوو گرێ سپی " ته‌ل ئه‌بیه‌ز" و كۆبانێ ده‌بنه ئامانجی ئه‌و ئۆپراسیۆنه.
میدیای توركیا و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌تی توركیا به چڕی ده‌ستی ئاماده‌كاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی میدیایی و سه‌ربازییه‌وه ڕووماڵ و كێوماڵێكی ورد و خێرا بكات، داوایش له هه‌موو میدیاكانی توركیا كراوه كه گرنگی به‌و ئۆپراسیۆنه بده‌ن و په‌یامنێر و نێردراوانیان له‌گه‌ڵ سوپا ڕه‌وانه بكه‌ن.
عه‌قید هه‌یسه‌م عفێسی فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانی كه یه‌كێكه له هێزه‌كانی ناو سوپای سووریای ئازاد بۆ عه‌ره‌بی جه‌دید گوتی، سه‌رجه‌م گرووپه‌كانی سوپای ئازاد له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و به‌شداری له‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كه‌ن و ئێسته‌یش به ته‌واوی كاتی ده‌ستپێكردنی نزیكه، بۆیه له ئاماده‌باشی ته‌واوداین و ته‌نیا چاوه‌ڕێی ده‌ست پێكردنی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوپای سووریای ئازاد كه سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌ن دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ سه‌ر منبه‌ج ده‌بێ، دواتر به‌ره‌و ته‌ل ئه‌بیه‌ز و كۆبانێ هه‌نگاو ده‌نێین و سوپای توركیا به‌ربه‌رسته‌كانی سه‌ر سنووریان له نێوان توركیا و سووریا لاداوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی فه‌رمانی ده‌ست پێكردن به‌و شوێنانه بێنه ناو خاكی سووریا و ناوچه‌كان بگرنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌سه‌ده ببینه‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گوتی، له ناوچه‌كه گرنگه‌كان ده‌ست به دانانی تۆپهاوێژی دوور كراوه و به لێشاو كاروانی هاتنی چه‌كی قورس بۆ سه‌ر سنووری توركیا ده‌ستی پێكردووه، چه‌كه‌كان قورس و به‌هێزن و له ناوچه‌كه جێگیر ده‌كرێن و به‌شێكی گرنگی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان بۆ گرتنی ئه‌و ناوچانه. هه‌موو ئاماژه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه كاتی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته زۆر نزیكه، بۆیه میدیاكانی توركیاش خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه تا به وردی ڕووماڵی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی لیوای موعته‌سمی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد "مسته‌فا سیجری" گوتی، توركیا و سوپای ئازاد ده‌ستیان به جمجۆڵ كردووه دژی په‌كه‌كه له سووریا و لیوا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێمه‌یش به‌شداری كارای ده‌بێ له هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی توركیا و سوپای ئازاد.
مه‌زلووم كۆبانی له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركیا و سوپای ئازاد گوتی، هێزه‌كانمان به توندی ڕووبه‌ڕووی توركیا و هه‌ر هێزێكی تر ده‌بنه‌وه كه بیانه‌وێ هێڕش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه، به گشتی ئێمه ده‌مانه‌وێ له ڕێی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان هه‌وڵده‌ین و ڕێ له‌و ئۆپراسیۆنه بگرین، چونكه ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی تواناكانمان و وازهێنان له شه‌ڕی داعش، به‌مه‌یش دووباره تیرۆریستان بڵاو ده‌بنه‌وه و ده‌ست به كرده‌ی ترسناكتر و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن.