ئەمڕۆ شەموو ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ساماڵە، بەڵام یەكشەم بۆ هەوری تەواو گۆڕانكاری بەسەر دێت و لە دووشەمیشەوە شەپۆلێكی تری باران روو لە هەرێمی كورستان دەكات.
بە گشتی ئەمڕۆ پلەكانی گەرمی لە كوردستان بەهۆی ساماڵبوونی ئاسمان نزمتر بوونەتەوە، بەڵام سبەی یەكشەم لەگەڵ گۆڕینی كەش لە ساماڵەوە بۆ نیمچە هەوری و پاشان هەوری تەواو، كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلە 14 و نزمترینی 4 دەبێ، بەڵام سبەی یەكشەم دووپلە گەرمتر دەبێت. نزمترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ لە سلێمانی بە سێ پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت، بەڵام سبەی یەكشەم نزمترین پلەی گەرمی لەو شارە پێنج دەبێت و لە دهۆكیش پلەكانی گەرمی لە نێوان 13 و سێدا دەبن كە دواتر بۆ 15 و پێنج بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی world weather كەشوهەوا ئاسمانی كوردستان پێش نیوەڕۆی سبەی یەكشەم نیمچەهەور دەبێت، بەڵام دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە دووشەمەوە شەپۆلێكی تری باران كوردستان دەگرێتەوە و بە رێژەی جیاواز لە ناوجە جیاوازەكان باران دەبارێت.