هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش دووپاتى ده‌كاته‌وه له باكورى سووریا له ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و خاڵه‌كانى پشكنین سه‌ربازیش له سنوورى توركیا داده‌نێت.
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا له هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان "رۆژهه‌ڵاتى فوڕات" هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش راگه‌یانراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا
هاتووه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌سه‌ر سووریا له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى به‌ده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ى شكستى داعش به‌ته‌واوى گره‌نتی ده‌بێت.
ره‌تیشى ده‌كاته‌وه گۆڕانكارى له هه‌ڵوێستى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رووى دابێت.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه باس له مه‌ترسییه‌كانى توركیا ده‌كرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى توركیا، خاڵه‌كانى پشكنینى سه‌ربازى له‌سه‌ر سنوورى توركیا و سووریا داده‌نرێن.
پێشتر جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، سوپاكه‌ى چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر سنوورى توركیا داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستێك بۆ گرژى نێوان توركیا و هێزه كوردییه‌كان دابنێت، توركیایش نیگه‌رانى خۆى له به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌و بنكانه ده‌ربڕیبوو.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئهرۆدغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشێكى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان كرد كه ئه‌و به "رۆژهه‌ڵاتى فورات" ناوى هێنا.