كچێك بە كەمئەندامی لە دایك بووە و لەلایەن حكوومەت قبووڵ ناكرێت

:: AM:10:32:15/12/2018 ‌
كچێك لە شارەدێیەكی هەولێر لە كاتی لە دایكبوونی قاچێكی نییە، تا ئێستە ژیانی گوزەراندووە و لە قۆناغی چوارەمی زانكۆیە. باوكی دەڵێت، تا ئێستە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەمئەندامیەتی قبووڵ نەكراوە.

حەكیم حاجی سیساوەیی باوكی حەلیمە چیرۆكی كچەكەی بەو شێوەیە بۆ "وشە" دەگێڕێتەوە، حەلیمە لە ڕۆژی لە دایكبوونی بە كەمئەندامی لە دایك بووە، ئەوە كارێكی خودایە قبووڵمانە، بەڵام تا ئێستە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەمئەندامییەكەی قبووڵ نەكراوە.

باوكی حەلیمە گوتی، ئێستە كچەكەم لە كۆلێژی بنیاتی سۆران لە قۆناغی چوارەمیەتی لە بەشی زمانی كوردی، لە ژیانیدا توانی سەركەوتن بە دەست بێنێت لە قۆناغەكانی خوێندن بە مووچەی مانگانەی باوكی كە لە سەرشانی باوكی قورسایەتی یەكجاری دروست كردووە لە ژیان چ لە ڕووی مادی و چ لە ڕووی مەعنەوی، تەنانەت ناتوانن مووچەی خاوەن پێداویستیشی بۆ دابین بكەن.

 نەهامەتی باوكی حەلیمەی یەك قاچ زۆر تەنگی پێهەڵچنیوە دەڵێت، تكایە هەرچی زووە ئاوڕێك لە حەلیمەی كچم بدەنەوە هیچ نەبێت ڕەوایەتی كەمئەندامیەتی پێ‌ بدەن.








وشە - رامیار جەواد