نرخی زێڕ و دینار کەمێک دابەزی

:: AM:10:36:15/12/2018 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، بەهای دینار و زێڕ کەمێک دابەزین.

 

 

ئەمڕۆ شەموو 15ی کانوونی یەکەم  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  238  دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 239 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 210 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  180 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 238 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار و 200 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 100  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار دینار.

 

100 پاو‌ند:151 هەزار  و400  دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 400 دینار.

 

100 هەزار تمەن: 11 هەزار و 700 دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 9 سەنت

 

100 پاوند: 125 دۆلار  و 87 سەنت



وشە - سلێمان تاشان