ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ى شاره‌بانى سه‌ر به پارێزگاى دیاله له دژى پێشێلكارییه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى سه‌تان خۆپێشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى"
بغداد الیوم"به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌سه‌تان كه‌س له خه‌ڵكى شاره‌بان روویان كردووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى، بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له دژى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى.
چونكه چه‌كدارانى حه‌شد دوێنێ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانیى شارۆكه‌كه.
جیا له ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى، هاووڵاتییانى شاره‌بان پێنج داواكارییان به حكوومه‌ت داوه و داواش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دابنێت.
له داواكارییه‌كاندا هاتووه، رێگری بكرێت چه‌كدارانى حه‌شد هیچ پێشێلكارییه‌كى تر ئه‌نجام نه‌ده‌ن، حه‌شد له كاروبارى سیاسى خۆى به‌دوور بگرێت و رێ نه‌درێت چه‌كدارانى له دامه‌زراوه‌كان نزیك ببنه‌وه. لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى دوێنێ بكرێت و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئه‌ندامێتى خۆیان سڕ بكه‌ن تا لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
دوێنێ هه‌ینى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ماڵى سێ ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانیى شاره‌بان.
شاره‌بان شارۆكه‌یه‌كى كێشه له‌سه‌ره، سه‌ر به شارى به دیاله‌یه و له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه له حكوومه‌تى عێراق به "مقدادیه" ناو ده‌برێت.