دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى چین ئه‌نجامى باشى هه‌بێت، ئه‌وا ئاماده‌یه ده‌سته‌به‌ردارى یاساكانى ئه‌مه‌ریكا بێت و ده‌ست له كاروبارى دادگا وه‌ربدات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ چین چاره‌سه‌ر بكات.
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى كه ئاژانسێكى به‌ناوبانگى ئابوورییه، بڵاوى كردووه‌ته‌وه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێشنیارى كردووه به‌سه‌ر گرنگترین یاساكانى ئه‌مه‌ریكا باز بدات ئه‌گه‌ر له دانوستاندنه‌كانى له‌گه‌ڵ چین ئه‌نجام هه‌بێت.
ئه‌و یاسایه‌ى كه دۆناڵد تره‌مپ باسى كردووه، یاساى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه، تره‌مپ گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى چین ئه‌نجامى باشى هه‌بوو، ئه‌وا ئاماده‌یه ده‌ست له كاروبارى بانكى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ریكا وه‌ربدات له‌پێناو كۆتایى پێهێنانى كێشه‌كانى چین.
ئاژانسه‌كه سه‌رنجى خۆى له‌باره‌ى ئه‌م قسانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داوه و نووسیویه‌تى، "به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ساڵ به‌ده‌ست ئه‌وه ده‌ناڵێنن كه بنه‌ماى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاَته‌كان به سه‌رۆكانى وڵاتان بگه‌یه‌نن، كه زۆربه‌ى كات بێگانه‌كان باوه‌ڕیان پێى نه‌بووه".
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆشكى سپى دۆناڵد تره‌مپ جه‌نگێكى ئابوورى ده‌ست پێ كردووه، دوێنێش ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند له سه‌ره‌تاى مانگى ئادارى داهاتوو به‌شێكى باجى گومركى به‌سه‌ر كاڵاى چینى ده‌سه‌پێنێ.